ماڵپه ڕی سازمانی خه بات له مه ریوان
ڕامیاری ، كولتوری و نیشتمانی
پیلانی ده سه ڵاتداری ئاخوندی له دژی سازمانی خه بات ی کوردستان ئێران
جمعه نهم آذر 1386 20:40
|
پیلانی ده سه ڵاتداری ئاخوندی له دژی سازمانی خه بات ی کوردستان ئێران مێژووی ناردن : Thursday, September 06 @ 22:57:39 UTC |

پیلانی ده سه ڵاتداری ئاخوندی له دژی سازمانی خه بات ی کوردستان ئێران
هاونیشتمانه تێكۆشه ره کان،
کادر و پێشمه رگه و ئه ندام و لا یه نگره دڵسۆزه کانی سازمانی خه بات،
وه ک به به رده وا می ده سه ڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی پیلا نی له دژی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران گیراوه و هه وڵی داوه به هه ر جۆرێک بێت زه ربه ت له سازمانی خه بات بدا و زیانی پێ بگه یێنێ، به م د واییانه ده ستگا ئیتلاعا تیه كانی ڕژیم بۆ ترۆر كردنی نه یارانی سیاسی له م ساڵانه ی دوایی دا كه م تر به ر چاو كه وتبێ، به ڵام له به رانبه ر سازمانی خه بات و به ر پرسانی دا گۆرانی به سه ر نه هاتووه كه له ڕابردوودا چه ند نمو نه یێک له و پیڵانه ترۆریستیانه ئاشکرا بوون، چه ندین برنامه ی ترۆریستی سازمانی خه بات پیێ زانیوه به ڵام له به ر پارێزگاری ناوی سه ر چاوه زانیاریه كان به پێویستی نازانین ده ست نیشانیان بکه ین.
لێره دا پرسیار ئه وه یه كه بۆ چی ڕژیمی ئاخوندی و ده ستگا ئه منیه تیه كانی له به رانبه ر سازماندا، سیاسه تی پیلان گێڕیه كانیان به رده وامه و له هه وڵی زه ربه ت ڵێ دان له پێشمه رگه كانی سازمانه خه بات دان؟ بێ گومان هۆی سه ره كی، سوور بوونی سازمانی خه بات له سه ر به ربه ره كانی ئه و ڕژیمه و چالا كیه كانی به رده وام و نه بڕاوه ی له ناو خۆی كوردستان و هه ڵوێستی ئو سوولی هه ر له سه ره تای پێک هاتنیه وه تا ئێستا له مه یدانه جیاجیاکانی خه باتی ئازادیخوازانه ی له به رانبه ر ڕژیمدا وچالاكی ڕامیاری، نیشتمانی، ڕێکخراوه یی و پێشمه رگه یی بووه.
ڕزیمی ئاخوندی گوشار و شێوه ی جوراوجور به كار ده هێنێت بۆ دوور خستنه وه ی ڵا یه نگرانی سازما نی خه بات، به تایبه ت له ڕێگای زۆر هێنان بۆ كه س و كاریان و ترساندنیان، یان لانی كه م دوور خه ستنه وه ی ئه نداما ن له سازمانی خه بات و گه ڕانه وه یان بۆ ئێران، یان نه مانی ئه و ئه ندام و لاینگرانه له ریزه كانه سازمانی خه بات.
سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران 27 ساڵه به زاڵ بوون به سه ر ده یان كه ند و كۆسپ و سه ختی جۆراوجۆر و پووچه ڵ كردنه وه ی به شێكی زۆر له پیلانه كانی ڕژیم دا له گه ڵ سه ر كه وتنی دیار و به ر چاو، هێندێک له پیلان وكرده وه ی ترۆریستی ڕژیم كه بوونه شه هید بوونی چه ندین كادر و به پرسی لێهاتووی سازمان و بریندار بوونی كادری ڕێبه ری سازمانی خه بات، توانیویه خۆراگرانه وشێلگیرانه له مه یدانی به ر به ره كانی وكاری شۆرشگێرانه دا بمێنێ.
روونه ڕژیمی ئاخوندی ه به رده وامی پیلان له دژی سازمانی خه بات ده گێڕێ ، له به رانبه ر دا سازمانی خه بات به هیمه ت و كارایی زیاتر و تێكۆشان له پێناو ئازادی نیشتمان و رووخانی ڕژیمی ملهوڕ و ده ڕنده ی ئاخوندی و پیلانه كانی ده سه ڵاتدارانی ڕژیم و ده ستگا ئه منیه تیه كانی له ڕاده ی بهر چاو به ر په ر چ داوه ته وه.
هه ر به و بۆنه وه، داوا له تێکرای كادر و پێشمه رگه و ئه ندام و دڵسۆزان و دۆستانی سازمانی خه بات ده كه ین ، وه ک هه میشه به وه ریایی له به رانبه ر سیا سه ت و پیلانه نوێ كانی ڕژیمه ئاخوندی دا بوێستنه وه. به تێكۆشان و خه باتی نه پساوه سه ركه وتن بۆ گه لی ئازادیخوازی كوردستان وه دیی دێ و ڕژیمی ملهوڕی ئاخۆندی به ده ستی به هێزی جه ماوه ر و كۆڵنه دان و تێكۆشانی شۆڕشگێڕانی ڕێگه ی ئازادی له ناو ده چی.
سه روه ری بۆ قاره مانانی گه ل و ڕێبوارانی ڕێگه ی شه هیدانی سازمانی خه بات ی كوردستان ئێران، سه ر شۆڕی بۆ خائینان و دوژمنانی گه لی كورد و دژمنانی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران.
به م بۆنه وه جارێكی دیكه به ڕژیمی دیكتاتۆر و ده سه ڵاتداران و خۆ فرۆشه ترسه نۆ كه كان ده ڵێنه وه ، ڕێبازی سازمانی خه بات به خوێنی ڕۆڵه گرانقدر و كه م وێنه كانی كوردستان ئا و دراوه، و ئه م ڕه و ته ئازادیخوازانه به هیچ پیلان و دوژمنكاری ێک له ڕیشه نایێ و سازمانی خه بات به رده وام ده بێ له پێش كه وتن و گه شه سه ندن له ڕێگه ی ڕزگاری و ئازادی دا
سه ر كه وێت خه باتی ڕزگاری خوازانه ی گه لی كورد
ئازاد و ئاوه دانتر بێت كوردستان
سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران
كۆمیته ی ناوه ندی
4 جۆزه ردانی 1386
نوشته شده توسط هیوا رحیمی
| لینک ثابت |

